هەشت حاڵەتی تری تووشبوون بەكۆرۆنا لەهەرێم تۆماركرا

کوردستان 30/03/2020

چاودێر: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تووشبوونی هەشت كەسی تری بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسنوری هەولێر راگەیاند.

لەراگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاندوە:"لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، ھەشت تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێردەستنیشانكران، كە پێنج لە تووشبووان كە پیاو و ئافرەت و سێ منداڵن هەموویان كەسوكار و بەركەوتووی تووشبووەكەی دوێنێ ناحیەی خەلیفانن.

رونیشكراوەتەوە:" سێ لە تووشبووان پیاون كە دانیشتووی شاری دهۆكن تا ئێستا لەشاری هەولێر لە كەرەنتین دانە و لەوڵاتی فەرەنسا گەڕاونەتەوە.
 شەوی رابردووش 14 توشبووی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركران و بەمەش كۆی توشبووان بە كۆرۆنا لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا لە هەرێم گەیشتە 22 كەس.