سوپای سپی لەهێڵی پێشەوەی بەرگرین لەدژی كۆرۆناو زۆرترین قوربانیان داوە

ڕاپۆرت 30/03/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
لە ئێستادا جیهان لە شەرێكی سەختدایە لە دژی كۆرۆنا ڤایرۆس "كۆڤید19"  كە تا ئێستا سەدان هەزار كەس لەجیهاندا تووشی ئەو پەتایە هاتوون و دەیان هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە بەشێك لە قوربانیانی ئەو ڤایرۆسە كارمەندانی كەرتی تەندرووستین ، لەسەرۆشیانەوە پزیشكان،دواین پزیشكیش كە بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانی لەدەستداوە پزیشكێكی بە رەگەز میسری بوو
یەكەمین قوربانی دەستی ئەو ڤایرۆسە كە لەریزی سوپای سپی كەوت لە وڵاتی چین بوو لانكەی بڵاوبونەوەی ئەو پەتایە بوو پاشان بە وڵاتانی جیهان دا بڵاوبوەوە 
لیانگ یانگ ئەو پزیشكە چینیە بوو كە 24ی مانگی كانونی دووەم لە شاری ووهان ناوەندی بڵاوبونەوەی نەخۆشیەكە گیانی لەدەستدا ئەو پزیشكە خانە نشین بوو بەڵام گەرایەوە بۆ خزمەتكردن بەمەبەستی رووبەروبونەوەی ئەو ڤایرۆسەو رزگاركردنی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی
لی وینلیانگ ئەو پزیشكە چینیە بوو كە ڤایرۆسەكەی دۆزیەوەو هۆشداری لەبارەی مەترسیەكانی ئەو ڤایرۆسەوە بڵاوكردەوە،بەڵام ئەو پزیشكەش رزگاری نەبوو لەشەڕی رووبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڵكوو دووچاری ڤایرۆسەكە بوو لە 7ی مانگی شوباتی رابردوو گیانی لەدەستدا.
لی وینلیانگ بو بەپاڵەوانێكی نەتەوەیی لە وڵاتەكەیدا كە لێكۆڵینەوەی كردەوە سەبارەت بە هۆشداریەكانی لە بارەی ئەو نەخۆشیەوە كە ئەو هۆشداریانەی ئەو سەرەتا بە جددی وەرنەگیرا و بو بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتاكە.
لە 14 شوباتی رابردوو حكومەتی چین داتایەكی رەسمی بڵاوكردەوە سەبارەت بە قوربانیانی كەرتی تەندرووستی كە بریتی بو لەگیان لە دەستدانی 6 پزیشك.
لە فلپین بەگوێرەی داتا رەسمیەكانی ئەو وڵاتە تا ئێستا بەهۆی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە 9 پزیشك گیانیان لەدەستداوە
لە ئیتالیا كەپەتاكە زۆر بە بەربڵاوی بڵاوبوەتەوە بەگوێرەی داتا رەسمیەكان كە رۆژی شەممەی رابردوو ئاژانسی ئانسا بڵاویكردوەتەوە بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە 46 پزیشك گیانی لەدەستداوە
لە فەرەنساش بەهۆی ئەو پەتایەوە 5 پزیشك گیانی لەدەستداوە.
لە ئیسپانیا بە گوێرەی داتا رەسمییەكانی ئەو وڵاتە تا ئێستا ژمارەی تووشبوانی كەرتی تەندرووستی لە رووبەروبونەوەی كۆرۆنا ڤایرۆس گەیشتوەتە 4 هەزار كارمەندی تەندروستی كە دەكاتە رێژەی 13.6%  ی كۆی تووشبوانی ئەو وڵاتە
لە ئێران بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا 37 پزیشك و پەرستار گیانیان لەدەستداوە لەوبارەیەوە  محەمەد رەزا قەدیر سەرۆكی زانكۆی زانست ی پزیشكی لە شاری قومم رایگەیاند لەسەرەتای بڵاوبونەوە ئەو نەخۆشیە لە 19ی مانگی شوباتی رابردوەوە تا ئێستا زیاتر لە 170 پزیشك و كارمەندی تەندرووستی تووشی ئەو پەتایە هاتوون.
سكای نیوز