عێراق

هێزە عیراقییەكان ئۆپراسیۆنێكی سەربازی لەدژی داعش دەست پێدەكەن

30/03/2020


ئەمرۆ دووشەممە هێزە عیراقیەكان ئۆپراسیۆنی سەربازی " بەهاری سەركەوتنە گەورەكانی" لەدژی چەكدارانی داعش دەستپێكرد بەمەبەستی پاككردنەوەی هەردوو دوورگەی نەینەواو سەڵاحەدین لەو چەكدارانە.
حەشدی شەعبی لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە هەردوو لیوای 44 و 51 و ئۆپراسیۆنەكانی نەینەوای سەر بەحەشدی شەعبی وكەتیبەی ئەندازەی سەربازی و نەهێشتنی تەقەینەوەكان و بە پشتیوانی فرۆكە جەنگییەكان سەر بە حەشدی شەعبی فەوجی تەكنیكی وفەوجی سوات و دووفەوجی سوپای عیراق ئۆپراسیۆنی " بەهاری سەركەوتنە گەورەكانیان دەستپێكرد 
لە راگەیاندراوەكەدا هاتوە پرۆسەكە بە پشت بستن بە زانیاری هەواڵگری جێبەجێكراوە كە تەئكیدی كردوەتەوە لەسەر دزە كردنی چەند گرووپێكی چەكداری داعش لە سنوری سوریاوە بۆ ناو خاكی عیراق