ئیدارەی یۆڤانتۆس و یاریزانەکان لەسەر کەمکردنەوەی مووچەکانیان ڕێککەوتن

وەرزش 29/03/2020

چاودێر

 

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ڕێککەوتنی لەگەڵ یاریزانەکانی ڕاگەیاند بۆ کەمکردنەوەی مووچەی چوار مانگی یاریزانەکان و هاوکات کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی دیاری ئەو یانە ئیتاڵییەش زەرەرمەندترینی ئەو ڕێککەوتنەیە.


یاریزانانی یۆڤێنتۆس بە سەرکردایەتی جۆرجیۆ کیلینی، کاپتنی یانەکە دوای گفتوگۆیەکی زۆر ڕەزامەندییان دەربڕی مووچەکانی مانگی مارس و ئەپرێل و مایۆ و یۆنیۆیان کەم بکرێتەوە، کە جۆرجیۆ کیلینی و لیۆناردۆ بۆنۆچی و جیانولیجی بۆفۆن ڕۆڵێکی گەورەیان لەو ڕێککەوتنەدا هەبوو.


بەهۆی کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکانی، یۆڤێنتۆس 90 ملیۆن یۆرۆی بۆ دەگەڕێتەوە.


کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ زەرەرمەندترینی یاریزانی یۆڤییە، چونکە ئەو هێرشبەرە پوورتوگاڵییە کە مانگانە 31 ملیۆن یۆرۆ مووچە وەردەگرێت، بە هۆی ئەم ڕێککەوتنەی یاریزانەکان و دەستەی کارگێڕیی یانەکە 10 ملیۆن یۆرۆ زیانی بەردەکەوێت.