ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەی چەندێك لە گیانی تووشبوەكە بە زیندوێتی دەمێنیتەوە؟

تەندروستی 29/03/2020


لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا تیمێك لە زانایانی چین ئەو ماوەیەیان ئاشكرا كردوە كە ڤایرۆسەكە دەتوانێت لە لاشەی كەسە تووشبوەكەدا بژێت
تیمێك لە توێژەران لە سەنتەری پەكین ی پزیشكی ئاشكرایان كردوە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەتوانێت ماوەی یەك رۆژ تا 8 رۆژ لەلاشەی ئەو كەسانەدا بژێت كە لەنەخۆشیەكە چاكبونەتەوە.
تۆێژەران جەختیان كردوەتەوە لەسەر گرنگی درێژكردنەوەی ماوەی كەرەنتینە كردنی كەسە چاكبوەكان بۆ ماوەی هەفتەیە بۆ دووهەفتە.
ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی بڵاویكردوەتەوە پسپۆران شیكردنەوەیان بۆ داتای 16 تووشبو كردوە كەنێوەندی تەمەنیان لە نێوان35.5 دابوە كە لە ماوەی 28ی مانگی كانونی دووەم بۆ 9ی مانگی شوبات چارەسەریان بۆ كرابوو 
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە كە لوكیش شارما زانای نەخۆشی سییەكان ئەنجامیداوە رایگەیاندوە نەخۆشیەكە لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە جیاواز بوە و نیوەندی مانەوەی ڤایرۆسەكە بە زیندویەتی 5 رۆژە بوە لە لاشەی تووشبوەكاندا و هەموو توشبوەكان تای بەرز و كۆكەو هەوكردنی قوڕگ و تەنگە نەفەسیان هەبوە.