ئابوری

بانكی رافیدین پارەی تەواومان لەبەردەستدایە بۆ مووچەی فەرمانبەران

29/03/2020


ئەمرۆ یەكشەممە بانكی رافیدین بڵاویكردەوە بەردەوام دەبن لەسەر دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و كارمەندە تایبەتەكان لەرێگەی لقەكانی ئەو بانكەوە لە بەغداو پارێزگاكانی دیكەی عیراق
نوسینگەی راگەیاندنی بانكی رافیدین لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە پارەی تەواویان لەبەردەستدایە بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران و شایستە دارایەكانی خاوەن نوسینگەكان و چین و توێژەكانی دیكە 
راشیگەیاند پارەی پێویستیان بۆ لقەكانی بانكەكە دابینكردوەو مووچە بەبێ دابڕان و دواكەوتن دابەشدەكرێت. 
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد بانكی رافیدین لە رێگەی كارتی ئەلیكترۆنیەوە مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكات بەگوێرەی خشتەو كاتی دیاری كراو بۆ هەر فەرمانگەیەك.