ڤایرۆسی كۆرۆنا ترس ودڵە راوكێ دەخاتە دڵی دانیشتوانی جیهانەوە

ڕاپۆرت 27/03/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
ئەمرۆ هەینی داتاكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرترین گۆڕانكاری بەخوەو بینی و بەرچاوترین رووداویش توشبونی بۆریس جۆنسۆن ی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و وەزیری تەندروستی بەریتانیا بەو ڤایرۆسە وزۆرترین گیان لەدەستدانیش لە ئیتالیا تۆماركراوە و جارێكی دیكەش پەتاكە لە وڵاتی چین سەر هەڵدەداتەوە 
ئەمرۆ هەینی ژمارەی توشبوان بەو ڤایرۆسە بۆ 585 هەزار كەس بەرزبوەو لەو ژمارەیەش 26 هەزار 844 تووشبو گیانی لەدەستداوەو 132 هەزار و 413 تووشبوش چاك بوەتەوە.
لە ئیتالیا زۆرترین گیان لەدەستدانی تووشبوان تۆماركراو تەنها ئەمرۆ رۆژی هەینی هەزار تووشبو گیانی لەدەستداوە.
چین ژمارەی توشبوان بۆ 81 هەزارو 340 توشبو بەرزبوەتەوە و پێنچ كەسیش گیانی لەدەستداوەو بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی لە چین گیانیان لەدەستداوە بۆ 3هەزارو 292 بەرزبوەتەوە
جەزایەر ژمارەی تووشبوان 406 كەس لەو ژمارەیە 26 كەس گیانی لەدەستداوە
ویلایەتی نیویۆرك تووشبوان 44 هەزارو 635 كەس و 519 تووشبو گیانی لەدەستداوە.
هۆڵەندا تووشبوان هەزارو 172 تووشبو لەو ژمارەیە 112 كەس گیانی لەدەستداوە.
عەرەبستانی سعودیە ئەمرۆ 92 تووشبوی نوێ تۆماركراوەو تووشبوان گەیشتوەتە هەزارو 104 كەس
لوبنان 23 تووشبوی نوێ تۆماركراوەو ژمارەی تووشبوان گەیشتوەتە 391 تووشبو
ئیسپانیا ژمارەی ئەو كەسانەی گیانی لەدەستداوە بۆ 4 هەزارو 858 تووشبو بەرزبوەوە.
كوەیت تۆماركردنی 17 تووشبوی نوێ و كۆی تووشبوان گەیشتوەتە 225 كەس
ئێران ژمارەی تووشبوان 32هەزارو 300كەس و 2هەزارو 378 تووشبو گیانیان لەدەستداوە
عوممان 22 تووشبوی نوێ تۆماركرا
هۆنگ كۆنگ 65 تووشبوی نوێ تۆماركرا
رووسیا ژمارەی تووشبوان گەیشتوەتە هەزارو 36 كەس 
ئیسرائیل تووشبوان  3 هەزارو 35 كەس و لەو ژمارەیە 10 تووشبو گیانی لەدەستداوە.
هیندستان تووشبوان 724 كەس لەو ژمارەیە 17 كەس گیانی لەدەستداوە.
تایلەند 91 تووشبوی نوێ تۆماركرا و ژمارەی تووشبوان بۆ هەزارو 136 كەس بەرزبوەوە.
كۆریایی باشوور 91 حاڵەتی نوێ تۆماركراو ژمارەی تووشبوان بۆ 9 هەزارو 332 كەس بەرزبوەوە.
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ژمارەی تووشبوان بۆ 81 هەزارو 321 تووشبو بەرزبوەوە بەوەش ژمارەی توشبوان لە ئەمریكا بەراورد بە چین و ئیتالیا زیاتر بوە.
فەرەنسا لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 365 تووشبو گیانی لەدەستداوەو ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە هەزارو 696 تووشبو
بەریتانیا ژمارەی تووشبوان گەیشتوەتە 11 هەزارو 658 تووشبو
ئیرلەندا 10 حاڵەتی گیان لەدستدان تۆماركرا و كۆی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 19 كەس.
ئیتالیا تەنها لە 24 كاتژمێری رابردوودا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە 662 كەس گیانی لەدەستداوەو بەوەش ژمارەی ئەو تووشبوانەی لەو وڵاتە گیانی لەدەستداوە گەیشتوەتە 8 هەزارو 165 كەس.
هۆڵەندا ژمارەی تووشبوان بۆ 7 هەزارو 431 كەس بەرزبوەتەوە.
توركیا ئەمرۆ هەزارو 196 حاڵەتی نوێ تۆماركرا و ژمارەی تووشبوان گەیشتوەتە 3 هەزارو 629 تووشبو لەو ژمارەیەش 75 كەس گیانی لەدەستداوە. 
سەرچاوە/ سكای نیوز - ئاژانسەكان