زانستی بۆماوەیی هۆكارێكە بۆ مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە

تەندروستی 27/03/2020


پسپۆرانی بواری تەندروستی ئاشكرایان كردوە پێدەچێت زانستی بۆ ماوەیی رۆڵی هەبێت بۆ تووشبونی كەسێك بە ڤایرۆسی كۆرۆنا یاخوود مەترسی مردن لەو كەسە تووشبوە بكرێت.
كریسان كرونین مامۆستا تەندروستی گشتی لە كۆلێژی موهڵینبێرگ باسی لەوەكردوە جەخت كردنەوە لەسەر رەوشی تەندروستی كە لەرێگەی خێزانەكانەوە دەگوازرێتەوە وا دەكات ئەگەری توشبونی كەسەكە بەو ڤایرۆسە زیاتر بكات. 
ئاشكراشی كردوە جیاوازیە جینیە خێزانیەكان ئەگەری توشبونی كەسەكە بەو نەخۆشیە زیاتر دەكات.
لێدوانەكانی كرۆنین پاش ئەوە هات كە خێزانێك لە ویلایەتی نیو جێرسی لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا 4 لەكەس وكاریان بەهۆی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە گیان لەدەستدا.
لەوەڵامی پرسیارێكیشدا ئایە باكگراوەندی نەژادی رۆڵی هەیە لە ئەگەری توشبون بەو نەخۆشیە رایگەیاند: ئەو ئەگەرەش بەدوور نازانرێت
لە ئێستادا پسپۆرانی بواری تەندروستی سەرقاڵی كاركردنن لەبارەی ئەو هۆكارانەی وا دەكات جیناتی كەسە توشبوەكە بەو ڤایرۆسە دووچاری مەترسی بەنەخۆشییكی سەخت یان مردنی بكات.
دكتۆر جیفری جاهری پسپۆری نەخۆشیە گواستراوەكان لە تۆڕی تەندروستی لە زانكۆی سانت لۆك رایگەیاند: لە ئێستادا كار لەسەر ئەو بابەتە دەكرێت 
وتیشی زۆر شتمان لەبارەی ئەو نەخۆشیەوە بۆ ئاشكرا بوە ، بەڵام زانیاری زۆریش بە نهێنی ماوەتەوەو تا ئێستا بۆمان ئاشكرا نەكراوە.