ڤایرۆسی كۆرۆنا مۆتەكەی وڵاتانی جیهان نیوملیۆن تووشبو تێدەپەڕێنێت

ڕاپۆرت 26/03/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
ڤایرۆسی كۆرۆنا وڵاتانی جیهان داگیردەكات و 1/3 ی دانیشتوانی جیهان ناچار دەكات لەماڵەوە نەیەنە دەرەوە  
دواین ئاماری ئەمرۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە سەدان هەزار كەسی تووشكردوە بەم شێوەیە 
تا ئێستا 510 هەزارو 646 كەس تووشی ئەو ڤایرۆسە هاتوون لەو ژمارەیە زیاتر لە 22 هەزار كەس گیانیان لە دەستداوە
ئیسرائیل 2هەزارو 495 كەس دووچاری ئەو ڤایرۆسە هاتوون 8 تووشبو گیانی لەدەستداوە.
ئیسپانیا ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە 56 هەزار كەس وتەنها لە 24 كاتژمێری رابردوودا 655 كەس گیانیان لە دەستداوەو تا ئێستا 4هەزارو 89تووشبو گیانی لەدەستداوە.
مۆریتانیا 3 توشبوو تۆماركراوە 
لە لوبنان 35 توشبووی نوێ تۆماركراوەو ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە 368 كەس.وبریار دراوە قەدەغەی هاتوچۆ دوو هەفتەی دیكە درێژ بكرێتەوە.
ئێران ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە 29 هەزارو 406 كەس ولەو ژمارەیە 2هەزارو 234 تووشبو گیانی لەدەستداوە 
لە كەرەتی خۆرئاوا لە فەڵەستین ژمارەی تووشبوان بەو ڤایرۆسە بۆ 84 حاڵەت بەرزبوەتەوە.
لە ئەردەن ژمارەی توشبوان بە كۆرۆنا ڤایرۆس بۆ 212تووشبو بەرز بوەو 
بەمەبەستی رێگە گرتن لە زیاتر بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە حكومەتی ئەردەن بریاری دا هەر كەسێك بریاری قەدەغەی هاتوچۆ پێشێل بكات سزای دارایی و زیندانی بكرێت 
لەبەریتانیا لە 24 كاتژمێری رابردوودا 113 تووشبو گیانی لەدەستداوە و ژمارەی توشبوان بۆ 9 هەزارو 849 كەس بەرزبوەتەوە 
لەتونس ژمارەی تووشبوان بۆ 200 كەس زیادی كردوە 
لە كۆریایی باشوور ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە 9هەزارو 241 تووشبو و 131 كەس گیانی لەدەستداوە 
هۆڵەندا ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە 7هەزارو 431 تووشبو لەو ژمارەیە 434 تووشبو گیانی لەدەستداوە
لەهەرێمی كوردستان توشبوان 103 كەس گیان لەدەستدان 2 تووشبو لەو ژمارەیەش 39 كەس چاكبوەتەوە 
لەچین ژمارەی توشبوان 81 هەزارو 285 كەس لەو ژمارەیە 3 هەزارو 287 تووشبو گیانی لەدەستداوە 
ئیتالیا 80 هەزارو 539 تووشبو لەو ژمارەیە 8 هەزارو 165 تووشبو گیانی لەدەستداوە
ئەمریكا 75 هەزارو 665 تووشبو لەو ژمارەیە 1هەزارو100 كەس گیانی لەدەستداوە
فەرەنسا ژمارەی توشبوان 25 هەزارو 233 تووشبو لەو ژمارەیە 1هەزارو 331 كەس گیانی لەدەستداوە
بەمەبەستی رێگە گرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بریاری دا قەدەغە كردنی هاتوچۆ تا رۆژی 11ی مانگی نیسان درێژ بكرێتەوە.
سەرچاوە / سكای نیوز