عێراق

داوای دەركردنی لێبوردنی گشتی دەكرێت

26/03/2020


چاودێر: ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، داوای  دەركردنی لێبوردنی گشتی دەكرێت بۆ ئەو زیندانیانەی كە دەستیان بەخوێنی هاووڵاتیان سورنیە.

ئەڵماس فازڵ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە:" بۆ روبەڕووبونەوەی كۆرۆناو پاراستنی زیندانیەكان، پێویستە لەچوارچێوەی یاسایی تەشریعی  ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لێبوردنی گشتی دەربكرێت".

رونیشكردوەتەوە:" لێبوردنە گشتیەكە تیرۆرستانی داعش و ئەوانەی دەستیان بەخوێنی هاووڵاتیانی بێ تاوان سورە نەگرێتەوە". 

باسی لەوەشكردوە:" لەگەڵ لایەنە بەرپرسیارەكان دەستمان بەگفتوگۆ كردوەو بڕیارەكە پێویستی بە یاسایەكی ورد هەیە".