راپۆرت

ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵكشاندایەو لە نیو ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە

پێش 2 هەفتە


ئا/ رەمەزان شێخانی
هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بەردەوامە بەمەبەستی رێگری كردن لەو پەتایە كە زۆربەی زۆری وڵاتانی جیهانی گرتوەتەوە كە تا ئێستا زیاتر لە 19 هەزار كەس بەهۆی نەخۆشیەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی دواین ئامار ژمارەی توشبوان بەو ڤایرۆسە گەیشتوەتە 457  هەزارو 935 كەس
لەو ژمارەیە تا ئێستا 113 هەزارو 776 كەس لەو نەخۆشیە چاكبوەتەوە
ژمارەی ئەو كەسانەش كە تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە بریتیەلە 20 هەزارو 871 كەس
لیژنەی نیشتیمانی تەندروستی لە چین بڵاویكردوەتەوە ئەمرۆ چوارشەممە بەراورد بە رۆژی سێشەممە ژمارەی توشبوان لە 78 كەسەوە بۆ 47 كەس دابەزیوە 
كۆی ئەو كەسانەی كە تا ئێستا تووشی ئەو پەتایە بوونە گەیشتوەتە 81 هەزارو 218 كەس
لەو ژمارەیە 3هەزارو 281 كەس گیانی لەدەستداوە .
بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ شازادە چارلز تووشی ئەو پەتایە هاتوە.
وەزارەتی تەندروستی عەرەبستانی سعودیە :لەو وڵاتە 133حاڵەتی تووشبون تۆماركراوە لەو ژمارەیە 2 كەس گیانیان لەدەستداوەو 29 كەسیش چاكبوەتەوە.
لە ئیسپانیا رێژەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە لە چین زیاترەو 3هەزارو 434 توشبوی دیكە تۆماركراوە 
لە هۆڵەندا گیانی لەدەستدانی80 كەسی دیكە بەو ڤایرۆسە تۆمار كراوە.
لە سنگاپور 73 حاڵەتی نوێی توشبون تۆماركرا
لەعیراق 30 حاڵەتی نوێ تۆماركراوە 
لوبنان 2كەس گیانی لەدەستداوەو 29 توشبوی نوێ تۆماركراوە. 
تونس 4 كەسی دیكە گیانی لەدەستداوە 
كوەیت 4حاڵەتی نوێی توشبون تۆماركراو 43 كەسیش چاكبوەتەوە.
رووسیا ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە 658 توشبوو
ئێران 27 هەزار كەس تووشی نەخۆشیەكە هاتوەو ئەمرۆ 143 كەس گیانی لەدەستداوە وكۆی ئەو كەسانەی تا ئێستا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە مردوون گەیشتوەتە 2هەزارو 77كەس
نیوزلاندا 50 تووشبوی نوێ تۆمار كراوە.
ئیسرائیل 5 كەس گیانی لەدەستداوەو تا ئێستا 2هەزارو 30 كەس تووشی نەخۆشیەكە هاتوون.
وەزارەتی تەندرووستی عوممان بڵاویكردوەتەوە 15 تووشبو تۆماركراوە 
لە ئیماراتی عەرەبی 85 كەس هەڵگری ئەو ڤایرۆسەیە 
لە فەڵەستین كەسێك گیانی لەدەستداوە
رووسیا دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە
لە هیند 11كەس گیانی لەدەستداوە 560 كەس تووشی ئەو پەتایە هاتوون.
ئەڵمانیا ژمارەی توشبوان 31 هەزارو 554 كەس و لەو ژمارەیە 149 كەس گیانی لەدەستداوە 
باشووری ئەفەریقا ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە 700كەس 
فەرەنسا لە 24 كاتژمێری رابردوودا 231 كەس گیانی لەدەستداوە بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە مردوون بۆ هەزارو 331 كەس بەرزبوەتەوە.
ئیتالیا لە رۆژی سێشەممەوە 743 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە 
توركیا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە 44كەس گیانی لەدەستداوەو تا ئێستا هەزارو 872 كەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون
لیبیا یەكەمین حاڵەتی توشبون تۆمار كراوە 
كۆریایی باشوور 100 توشبوونی نوێ تۆماركرا 
ویلایەتی نیویۆرك لە ئەمریكا ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە 14 هەزارو 776 كەس و تا ئێستا لەو شارە 131 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوە / سكای نیوز