کوردستان

داواكاری گشتی راپەڕین هۆشداری دەدات

پێش 2 هەفتە

چاودێر: داواكاری گشتی ئیدارەی راپەڕین هۆشداری دەداتە ئەو كەسانەی كە بیانەوێت لەرێنماییەكان دەر چن و ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبكەنەوە.

لەنوسراوێكدا داواكاری گشتی راپەڕین رایگەیاندوە:" ەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەعیراق و بەتایبەت لەهەرێمی كوردستان، شەو رۆژ هێزە ئەمنییەكان و پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لەئەركدا بوون بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی ئێوە، بۆیە پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانە بكرێت.

رونیشكردوەتەوە:" پێویستە هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەكان بن سەبارەت بە روبەڕووبنەوەی ڤایرۆسەكەو بەپێچەوانەوە هەر هاووڵاتیەك ببێتە هۆكاری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.