تەندروستی سلێمانی شێوازێكی تری چارەسەر بۆ تووشبوانی كۆرۆنا دەگرێتە بەر.

کوردستان 25/03/2020


چاودێر:سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە ئەژماری  تایبەتی خۆی لەفەیسبوك ئەوەی ئاشكراكردوە: هاوشێوەی وڵاتانی پێشكەوتوو، پلازمای چاكبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك چارەسەر بۆ ئەو توشبوانەی باری تەندروستیان ناجێگیرە لە سلێمانی بەكاردەهێنین.

رونیشكردوەتەوە: ئەو تەكنیكە  (بۆ ئەو نەخۆشانەی باری تەندروستیان ناجێگیر دەبێت) لە سلێمانی وەك هەوڵێك بۆ چارەسەری نەخۆشەكان، بە ئومێدی چارەسەر بۆ تووشبوان، هیوادارین ئەم تەكنیكە كلاسیكیە سوودی هەبێت.

  بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردبووە، ماوەی چەند هەفتەیەكە بە گفتوگۆو راگۆرینەوەی زانستی لەگەڵ كۆمەڵێك پزیشكی پسپۆڕ دەربارەی بەكارهێنانی پلازمای چاكبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك چارەسەر بۆ تووشبوان، پاش پەسەندكردنی لەلایەن دەزگای خواردن و دەرمانی ئەمریكی (FDA)، بۆیە بڕیارماندا لەمەودوا ئەم تەكنیكە بەكاربهێنین بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.