باندێك كە خواردنیان لە شارێكی ئێرانەوە هێناوەتە سلێمانی دەستگیر دەكران

کوردستان 25/03/2020

 
چاودێر:
ئاسایشی سلێمانی راگەیاند، باندێكی قاچاخچی بە 20 تۆن دووگەوە كە لەئێرانەوە هێناویانەتە سلێمانی  دەستگیر دەكەن.

 

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڵاوی كردەوە،  سێ قاچاغچی دەستگیركراون كە بەشێوەیەكی نایاسایی خواردنیان لە ئێرانەوە هێناوەتە سنوری سلێمانی و دوای بەدواداچونی مەیدانی و وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، توانراوە قاچاغچییەكان دەستگیربكرێن.

 ئاماژەش بەوەكراوە، لە هەڵمەتەكەدا دەستگیراوە بەسەر 20 تۆن دوگ، كە لە شاری قومەوە بەشێوەی نایاسایی هێنرابوە شاری سلێمانی.