حكومەتی هیند گەورەترین رێكار لەدژی كۆرۆنا ڤایرۆس دەگرێتە بەر

ڕاپۆرت 25/03/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
هیندستان گەورەترین داخستن لە مێژووی خۆیدا پەیڕەو دەكات ، وەكو هەوڵێك بەمەبەستی رێگە گرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.ئەمرۆ چوارشەممە حكومەتی ئەو وڵاتە كە ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە یەك ملیار و 300ملیۆن كەسە داوای لەهاوڵاتیانی خۆی كرد لەماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە 
حكومەتی هیند هەموو دام ودەزگاكانی داخست جگە لە خرمەتگوزاریە سەرەكییەكانی وەكو ماركێتەكانی شت و مەك هەروەك شەقاماكانی ئەو وڵاتە كپ و بێدەنگ بوون و ژمارەیەكی كەمی هاوڵاتیان و لەسەر شەقامەكان دەبینران و بەپێ هاتوچۆیان دەكرد
هێڵەكانی گواستنەوەی شەمەندۆفێر كە بە شا دەماری گواستنەوە دادەنرێت لە نیودەلهی پایتەختی ئەو وڵاتە چۆڵكراوە بەتایبەت پاش ئەوەی هەزار كرێكار گەرانەوە ماڵەكانی خۆیان و سەرجەم كۆمپانیاكان داخران 
پارێزەر نیشانگ گۆپتا كە دانیشتووی نیودەلهی پایتەخت رایگەیاند: لە ژیانما ئەو شارەم بەوشێوەیە بەچۆڵی و بێدەنگی نەبینیوە 
 تا ئێستا 482 توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە تۆماركراوەو 9 كەسیش لە تووشبوەكان گیانیان لەدەستداوە. 
ناریندرا مودی سەرۆك وەزیرانی هیند رایگەیاند گەر رێكاری پێویست نەگرینە بەر ئەوا وڵاتەكەمان دەیان ساڵ دەچێتە دواوە. 
مۆدی لە لێدوانێكی تەلەفزیونیدا رایگەیاند بەمەبەستی رێگە گرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا وپاراستنی هاوڵاتیان لەو پەتایە لە نیوە شەوی سێشەممەوە  قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆدەست پێدەكات وماوەی 21 رۆژ بەردەوام دەبێت  وداوای لەهاوڵاتیان كرد لەماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە.
پێشتریش سەرۆك وەزیرانی هیند رایگەیاندبوو زۆربەی هاوڵاتیان كەرەنتینەو مانەوە لە ماڵەوە بە هەند وەرناگرن لە تویتێكیدا لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندبوو " تكام وایە خۆتان و خێزانەكانتان بپارێزن و رێنماییە تەندرووستیەكان بە جدی وەرگرن
لە گەڵ هەڵكشانی رێژەی تووشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپا حكومەتی هیند رێكاری پێویستی گرتەبەر كە یەكەم جارە لەمێژووی ئەو وڵاتەدا هەنگاوی لەو شێوەیە بگیرێتە بەر
حكومەتی ئەمریكا سەرقاڵی ئامادەكردنی نەخۆشخانەی نوێیە كە هەزاران قەرەوێڵە لەخۆبگرێت هەروەك ژاپۆن بریاری دا خوولی یاریە ئۆڵومپیەكان بۆ هاوینی داهاتوو داوابخرێت. 
رۆژی دووشەممەی رابردوو حكومەتی هیندستان بریاری دا بە راگرتنی گەشتە ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتە تەئكیدیشی كردەوە پرۆسەی كەرەنتینە لە تەواوی وڵات جێبەجێ دەكرێت 
حكومەتی هیند فەرمانی دەركرد لەشەوی سێشەممەوە كۆمپانیایی فرۆكە ئاسمانیە بازرگانیەكان سەرجەم گەشتە ناوخۆییەكانیان راگرن  
پسپۆرانی تەندروستی هۆشداریان دا ئەگەری هەیە رێژەی توشبون بە پەتای كۆرۆنا زۆر بەخێرایی زیاد بكات ئەوەش كاریگەری بەهێزی دەبێت  لەسەر ژێرخانی تەندروستی گشتی وڵات  
سەرچاوە/ سكای نیوز