چۆن ماڵەكەت لەڤایرۆسی كۆرۆنا دەپارێزی ؟

کوردستان 25/03/2020


چاودێر:
لەئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا بەسەرتاسەری جیهاندا بڵاوبۆتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر تووشبوو و قوربانی لێكەوتۆتەوە ، خۆپاراستن لەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا بەندە لەسەر ڕاگرتنی پاكوخاوێنی كەسێتی و پاكوخاوێنی ماڵ و ئۆتۆمبیل و جلوبەرگ و كەلوپەلەكان.

پرۆفیسۆر كریسی وودز پسپۆڕی پەتا و بەڕێوبەری خۆپاراستن لەنەخۆشی لەنەخۆشخانەی ماونت سینای وێست لەشاری نیویۆرك رایدەگەیەنێت پێویستە هەموو كەسێك بەگەیشتنی بۆ ماڵەوە بەجوانی دەستی بشوات و هەوڵی پاككردنەوەی ئەو شوێنانە بدات كە دەستی بەری كەوتووە و ئەوەش رێنماییەكی باشە بۆ هەموو كاتێك، نەوەك تەنیا لەم كاتەدا كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبۆتەوە.

رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی وەڵامی پسپۆڕانی بڵاوكردەوە لەبارەی ئەو پرسیارانەی وورژونێنراون لەبارەی باشترین شێوازی پاكردنەوەی ماڵی لەكاتی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، ئەوانیش:

1.چەند جار پێویستە ماڵەوە پاكبكرێتەوە لەئێستادا و وەڵامەكەی ئەوەیە رۆژانە و بەشێوەیەكی ڕێكخراو ماڵ پاكبكرێتەوە باشترە.
2.- كلێنسی تەڕ وەك پاككەرەوە بەكاردێت، باشترە مەوادی پاككەرەوەی دیكە بەكاربێت، كلێنسی تەڕ لەسەری نووسراوە رێژەی لە 99.9%ی بەكتریا لەناودەبات.
3.لەكاتی نەبوونی مەوادی پاككەرەوە و كلێنسی تەڕ ، دەكرێت پشت ببەسترێت بە بەكارهێنانی ئاو و سابون كەئەوەش رێگایەكی چالاكە لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڤایرۆس و بەكتریا زیان بەخشەكان كە لەسەر ڕووی كەلوپەلەكان كۆدەبنەوە.
4.پاككردنەوەی ئەو شوێنانەی زۆر بەكاردێن كەهەموو ئەندامانی خێزان دەستیان بەری دەكەوێت وەك دەسكی دەرگا و سویچی گڵۆپ و دەرگای ساردكەرەوە و زنجیری پەردە و كۆنترۆڵی تەلەفزیۆن و تەواوی كەلوپەلەكانی دیكە و مێز و ڕووكاری چێشتخانە و ئەو شوێنانەی خواردنی لێ ئامادە دەكرێت لەگەڵ بەلوعەكان.
5.پێویستە دڵنیابینەوە لەپاككردنەوەی دەسكی دەرگاكان بەشێوەی بەردەوام بە بەكارهێنانی كلێنسی تەڕ یاخود مەوادی پاككەرەوە و پاككژكەرەوە.
6.رێنوێنی دەدرێت بۆبەكارهێنانی دەستكێش لەكاتی پاككردنەوەی ماڵ، ئەگەر دەستكێش بەكارنەهێنرا پێویستە دڵنیابینەوە لەشۆردنی دەستەكان بە باشی لەپێش و پاش پاككردنەوەكە.
7.لەبارەی زامنكردنی بەردەوامی پاكڕاگرتنی ماڵ بۆ زۆرترین ماوە ، لەكاتی گەیشتن بۆ ماڵەوە دەبێت پێڵاوەكان دابكەنرێت و قەمسەڵە و چاكەت دابنرێت و هەڵبواسرێت و پاشان دەستەكان دەستبەجێ بە ئاو و سابون بشۆرێت بەلایەنی كەمەوە بۆ ماوەی 20 چركە.
8.لەكاتی بەكارهێنانی ئەو دەستكێشانەی چەند جارێك بەكاردەهێنرێتەوە بۆ پاككردنەوەی ماڵ، دەبێت لەدوای بەكارهێنان دەستەكان و دەستكێشەكان بەئاو و سابون بشۆرێت و دواتر هەردووكیان ووشك بكرێنەوە و پاشان جارێكی دیكە دەستەكان بشۆرێت بە ئاو و سابون.

       راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی