باران بارین دەستپێدەكاتەوە

کوردستان 25/03/2020

چاودێر:

بەپێ پێشبینییەكانی  بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی  بومەلەزەزانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت  پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ  بارینی نمە باران لە كاتەكانی ئێوارەدا  بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەكان .

 

هەر بەپێ پێشبینییەكان، سبەی  ئاسمان پەڵە هەور  و نیمچە هەور دەبێت، هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو  لەگەڵ بارینی باران  لە كات و شوێنی جیاواز  بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكان.