لە هەولێر دوو توشبوی تر بە كۆرۆنا تۆماركرا

کوردستان 25/03/2020

چاودێر:
وەزارەتی تەندروستی  رایگەیاند، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانكرا، كە هەردووكیان پیاون و تەمەن 35 ساڵن و دانیشتووی شاری هەولێر.

 بەپێ ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی  كۆی گشتی توشبووان   لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 99 حالەت و دوو مردن و 27 حاڵەتی چاكبونەوەش تۆماركراوە.