بودجەیەكی تایبەت بۆ تەندروستی دەربەندیخان تەرخان دەكرێت

کوردستان 24/03/2020


جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەراگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، بودجەی تایبەت بۆ تەندروستی دەربەندیخان تەرخان دەكرێت.

د.جوتیار عادل  وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە:" بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بودجەیەکی تایبەت بۆ ئیدارە و بەشی تەندروستی قەزای دەربەندیخان تەرخانکرا بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا."

ئاماژەی بەوەشداوە:" حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە پێی توانا یارمەتیی ئەو قەزا و ناحیە و ئیدارە سەربەخۆیانە دەدات كە رێژەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە ناوچەكانی دیكەی ھەرێم زیاترە."

رونیكردوەتەوە:"  "لێردا  جەخت لە گرنگیی  پابەندبونی ھاوڵاتییان بە رێنماییە تەندروستییەكان دەکەینەوە، بە تایبەتی مانەوە لە ماڵەكانیان، كە سەرەكیترین چارەسەرە بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی زیاتری ئەم پەتایە ."