وەزارەتی تەندروستی جیاوازی لەنێوان سلێمانی و هەولێر دەكات

کوردستان 24/03/2020


چاودێر:
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم جیاوازی لەنێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، لەڕووی ئەنجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ گومانلێكراوان.

لەپاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان ڕێژەی توشبووان گەیشتە 91 حاڵەت، كە 61 حاڵەتیان لەسلێمانین، بەڵام لەكۆی 2184 پشكنین تەنها 584 پشكنین لەسلێمانی ئەنجامدراوە.

ڕێبوار كەریم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەڕێگەی نوسراوێكەوە ڕایگەیاند، ئەو ناوچانەی زۆرترین حاڵەتی توشبوونی تێدا ڕاگەیەندراوە، زۆرترین پشكنینی تێدا ئەنجامدەدرێت، بەڵام لەهەرێمی كوردستان بەپێچەوانەوە زۆرترین پشكنین لەهەولێر ئەنجامدراوە،كە بەراورد بەسلێمانی ڕێژەیەكی زۆر كەمتر توشبووی لێ تۆماركراوە.