دەبێت ژنان لە بەرامبەر شەپۆلی جیهانی سەرکوتکردندا یەکبگرن.

ڕەخنەی چاودێر 24/03/2020

دەبێت ژنان لە بەرامبەر شەپۆلی جیهانی سەرکوتکردندا یەکبگرن

ئەلیف شەفەق

لە ئینگلیزییەوە: گوڵان مەحمود

 

لە پایزی ڕابردوودا و لە یەکێک لە ڤیستیڤاڵە ئەدەبییەکاندا، قسەکەری سەر شانۆکە بە ئامادەبووانی گوت کە لە کۆمەڵگا ڕۆژئاواییەکاندا فێمینیستی پێویست نییە، ئەوەشی گوت کە: "ئەمریکا ئەفغانستان نییە".

پێشتر ئەم جۆرە قسانەم بیستووە. کاتێک لە ئەستەمبوڵ دەژیام، توێژەرێکی سەردانیکار کە لە ئەمریکاوە هاتبوو پێیگوتم کە فێمینیست نییە، بەڵام گوتی ئاشکرایە من یەکێکی لەوانە، چونکە لە تورکیا دەژیم. ئەوەی کە من ڕەتیدەکەمەوە ڕژێمی باوکسالاری جیهانییە. هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە زۆر تۆقێنەرتر و بێهیواکەرترە لە هەندێک شوێنی جیهان نەک تەنها لە تورکیا. بەڵام ئەوەی کە مەبەستمە ئەوەیە کە هۆشیاری جێندەری و شەڕکردن لەپێناو کۆمەڵگایەکی زیاتر دادپەروەر و یەکساندا لە هەموو شوێنێک پێویستە. وە ئەمەش پێویستە ئامانجی هەموو کەسێک بێت.

ڕژێمی پیاوسالاری وا لە ژن دەکات دڵخۆش نەبێت. بەڵام هەمان شتیشە بۆ پیاوان_بە تایبەتی گەنجان، وە ئەو پیاوانەی کە لەگەڵ پێناسەکانی ئێستای پیاوەتیدا هاوڕانین. فێمینیستبوون واتا داکۆکیکردن لە مافەکانی ئەوانیش.

لە سەرەتاکانی دەیەی سەدەی بیست و یەکدا، گەشبینەکان پێیان دەگوتین کە سبەینێ باشتر دەبێت لە دوێنێ، وە سوپاس بۆ دیموکراسی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی کە لە هەموو شوێنێک بڵاودەبێتەوە. ئێستا باشتر دەزانین. زانیارییەکی زۆرترمان هەیە، بەڵام مەعریفە و ژیرییەکی کەمتر. ئەگەر بەردەوام هیچ لەمێژوو فێرنەبین، ئەوا دەکرێت نەوەکانمان هەمان هەڵەی باپیرانمان ئەنجام بدەنەوە.

ئەگەر هەموو ئەمانە ڕاستبێت، ئەوا ئێمەی ژنان پێویستمان بە گرنگیپێدانی زیاترە_بە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواشەوە. چونکە هەرچەندە هەستی نەتەوایەتی لەناو گەلاندا زیندووتربێت، وە جیاکاری سیاسی زیاتربێت، بەداخەوە دیکتاتۆری لە بەرزبوونەوەدا دەبێت، بەهەمانشێوە سێکسیزمیش. وە یەکەمین کەس کە مافەکانی لەدەستدەدات ژنان و کەمینەکانن.

کاتێک پرسیار لە ڤیکتۆر ئۆربان کرا دەربارەی نەبوونی ژنانی زیاتر لە حکومەتەکەیدا، گوتی کە ڕێژەیەکی کەم لە ژنان بەرگەی پەستانەکانی سیاسەت دەگرن. بەمدواییانە، خوێندنی جێندەر لە زانکۆکانی هەنگاریا قەدەغەکرا. وە ژنان هاندەدرێن کە چوار منداڵیان هەبێت لەڕێگای بەخشینیان لە باج بۆ هەتاهەتایە. ئارەزووی ئۆربان لە کۆنتڕۆڵکردنی بەرهەمداری ژناندا پەیوەندیدارە بە هەڵوێستییەوە دژ بە کۆچبەران.

وە لە بەڕازیل جایر بۆلسۆنارۆ هەیە. ئەو سیاسییەی کە جارێک بە ژنێکی کۆنگرێسی گوت، "لاقەت ناکەم چونکە زۆر ناشرینیت". باوکێک گوتی: "چوار کوڕم هەیە، بەڵام پاش ئەوە خاڵێکی لاوازیش، پێنجەم منداڵم کچە". باوکێک گوتی کە پێمباشترە کوڕەکەم لە ڕووداوی ئۆتۆمبێلدا بمرێت وەک لەوەی کە ببینم لەگەڵ کوڕێکی دیکەدا ژووان ببەستێت.

پاشان گروپێک هەیە لە ئیسپانیا بەناوی (وابکە دەنگت ببیسترێت). وێنەی هیتلەر لەسەر پاسەکان دەکێشن و لە ڕۆژی جیهانی ژناندا هاشتاگی "فێمینیزم بوەستێنە" بڵاودەکەنەوە.

زیانگەیاندن بە دیموکراسی لەڕێگای زمانەوە دەستپێدەکات. حیزبی ڕاستڕەوی فۆکس لە ئیسپانیا باسی "جیهادی جێندەری" یاخود "جوڵانەوە فێمینیستییە زاڵەکان" دەکات. ئەوە نەک هەر دادپەروەر نییە، بەڵکو ترسناکیشە. جیهاد هەڕەشەیەکی ڕاستەقینیە. خەڵک دەکوژێت. هەروەها وا لە سپی پێستەکان دەکات زاڵبن. ڕەتکردنەوەی ئەوە، وە تۆمەت هەڵبەستن بۆ چالاکییەکانی سەبارەت بە مافەکانی ژنان بەو شتانەی کە پێچەوانەین، هەوڵێکە بۆ شێواندنی ڕاستییەکە.

 

٥ی ۳ی ۲۰۲۰ ئیڤینینگ ستاندارد وەرگێڕانی 




Chat Conversation End

Type a message...