یاریەكی تۆ پێ دەبێتە هۆی تووشبوونی 500 كەس بەكۆرۆنا

وەرزش 23/03/2020

فابیانۆ دی ماركۆ بەڕێوبەری نەخۆشیەكانی هەناسە، لە نەخۆشخانەی بابا جیۆڤانی، لەئیتالیا، رایگەیاندوە: لەیاری نێوان ئەتلانتاو ڤالنسیا كە 40 هەزار هاندەر ئامادەی بوون، گەورەترین تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، كە دواتر وەك چەكێكی بایلۆجی بەئیتالیا و ئیسپانیادا بڵاوبووەتەوە.

رونیشكردوەتەوە:" بەو هۆیەوە 500 كەس تووشی ڤایرۆسەكەبوون و 35% یاریزانانی ڤالنسیاتووشی ڤایرۆسەكەبوون".

یاریەكە لە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە 19-2-2019 بووە.