دواین ئاماری توشبوان و قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان دا

ڕاپۆرت 23/03/2020

ئا/ رەمەزان شێخانی
سەرباری هەوڵەكانی وڵاتانی جیهان بۆ رێگە گرتن لە بڵاوبونەوەی ئەو پەتا كوشندەیە ،رۆژانە ژمارەی توشبوان و قوربانیانی پەتای كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە
دواین ئاماری توشبوان لەو وڵاتانی جیهان سەبارەت بە نەخۆشیەكە ،كە رێكخراوی تەندروستی جیهانی بەرەسمی بە بەتای ناوبردوە بەم شیوەی لای خوارەوە 
لە كوەیت ئاشكرابوونی حاڵەتێكی نوێ راگەیاندرا بەوەش ژمارەی توشبوان لەو وڵاتە گەیشتوەتە 189 حاڵەت.
لە وڵاتی چین تۆمار كردنی 39 حاڵەتی نوێ ئاشكرا كراوە بەڵام هەموو حاڵەتەكان لە دەرەوەی ولاتەوە گەرابونەوەو ئاشكراشیان كردوە لە ویلایەتی وهان 9 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لە دەستداوە.
لە كۆریای باشوور 64 حاڵەتی نوێ تۆمار كراوە كە بەنزمترین ژمارە دادەنرێت لەوەتەی نەخۆشیەكە لە 29ی مانگی رابردوەوە لەو وڵاتە بڵاوبوەتەوەو بەوەش ژمارەی توشبوان لە كۆریایی باشوور بەرزبوەتەوە بۆ 8961 كەس و كەسێكیش بەهۆی نەخۆشیەكەوە گیانی لەدەستداوەو بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی لەو وڵاتە بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبوەتەوە بۆ 110 كەس.
لە هەرێمی كوردستانیش ئاشكراكردنی 12 حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسەكە لە شاری هەولێر راگەیاندرا..
لە تایەلاند 122 حاڵەتی نوێی توشبون ئاشكرا كرا بەوەش ژمارەی توشبوان لەو وڵاتە گەیشتوەتە 721 كەس
فلپین 16 حاڵەتی نوێی توشبون راگەیاندرا بەوەش ژمارەی توشبوان بۆ 396 كەس بەرزبوەتەوەو 8 كەسیش گیانی لەدەستداوەو بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی نەخۆشیەكەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 33 كەس بەرز بوەتەوە.
لە هیندستان ژمارەی توشبوان بۆ 415 كەس بەرزبوەتەوە و تا ئێستاش بەهۆی نەخۆشیەكەوە 7 كەس گیانی لەدەستداوە.
لە عەرەبستانی سعودیە تۆماركردنی 100 حاڵەتی توشبون بەو نەخۆشیە راگەیاندرا و حكومەت بریاری دا بۆ ماوەی 3 هەفتە قەدەغەی هاتوچۆ بكرێت لە كاتژمێر 7ی ئێوارەوە و رۆژانە 11 كاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆ دەكرێت..

لە ئەمریكاش لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 4 هەزار توشبوونی نوێ تۆمار كراوە بەوەش ژمارەی توشبوان بۆ 35 هەزار كەس بەرزبوەتەوە 

لە وڵاتی ئیسرائیل 135 توشبونی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوە بەوە ژمارەی توشبوان بەو ڤایرۆسە بۆ 1238 كەس بەرزبوەتەوە 

بەگوێرەی دواین ئامار ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرزبوەتەوە بۆ 341هەزارو 337 كەس 99 هەزارو 40 كەس لە نەخۆشیەكە چاكبونەتەوەو
 ژمارەی ئەو كەسانەش بەهۆی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 14 هەزار و 746 كەس بێگومان ئامارەكە بەردەوام دەگۆرێت 

سەرچاوە / سكای نیوز