لیستی ئەووڵاتانەی زۆرترین زیانیان بەركەوتوە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە

ڕاپۆرت 22/03/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
ئەمرۆ یەكشەممە زانكۆی "جۆنز هوبكنزی" ئەمریكی داتایەكی سەبارەت بە زیانەكانی كۆرۆنا بڵاوكردەوە لەناوچە جیاجیاكانی جیهان 
بە گوێرەی راپۆرتەكە تا ئێستا زیاتر لە 307 هەزار كەس دووچاری ئەو ڤایرۆسە هاتوون و لەو ژمارەیەش 13هەزارو 48 كەس گیانیان لەدەستداوەو 93 هەزار كەسیش لەو نەخۆشیە چاكبونەتەوە.
بەگوێرەی داتاكە لە چین 81 هەزارو 345 كەس تووشی ئەو پەتایە هاتوون پاشان ئیتالیا دێت لە رووی زۆری ژمارەی توشبوانەوە كە ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە 53 هەزارو 578 كەس و بەپلەی سێهەمیش ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دێت كە ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە 26 هەزارو 747كەس.
لە راپۆرتەكە لیستی ئەو دە وڵاتە ئاشكرا كراوە كە زۆرترین كەس تووشی ئەو ڤایرۆسە هاتوون كە لە پاش چین و ئیتالیا و ئەمریكا وڵاتی ئیسپانیا دێت بە پلەی چوارەم و ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە 25 هەزارو 496 كەس بەپلەی پێنجەم ئەڵمانیا دێت ژمارەی توشبوان گەیشتوەتە 22هەزارو 364 كەس ئێران لە لیستی پێنجەم دا دێت و تا ئێستا 20هەزارو 510 كەس تووشبوە پاشان فەرەنسا 14 هەزارو 485 كەس و لەدوای ئەو كۆریایی باشور دێت لەو وڵاتە 8هەزارو 897 كەس توشبوە لە بەریتانیا 5هەزارو 67 كەس دووچاری نەخۆشیەكە هاتوون. 
لەرووی ئەو وڵاتانەی كە زۆرترین كەس بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە گیانی لەدەستداوە بەم شێوەیە زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدان لە ئیتالیا تۆماركراوەو ژمارەی ئەو كەسانەی كە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە  4 هەزارو 825 كەس پاشان وڵاتی چین دێت كە 3هەزارو 144 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە وڵاتی ئێران بە سێهەم دێت و تا ئێستا ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە هەزارو 556 كەس لەدوای ئێران وڵاتی ئیسپانیا دێت هەزارو 381 كەس گیانیان لەدەستداوە و پاشان فەرەنسا دێت كە بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە 562 كەس گیانی لەدەستداوەو بەریتانیا بە پلەی پێنجەم دێت كە تا ئێستا 233كەس بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوە/ روسیا الیوم