هایدرۆكسی كلۆروكۆین وه‌ك ده‌رمانی كۆرۆنا ڤایرۆس به‌كاردێت
لوقمان غه‌فوور
تاكه كۆمپانیای ده‌رمان له ئه‌مریكا كه له 23ی جه‌نیوه‌ری-یه‌وه نرخی ده‌رمانه‌كانی به‌رزبۆته‌وه، كۆمپانیای رایزین فارمیكیدیكلس، كه وه‌ك تاكه كۆمپانیا ده‌رمانی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19 به‌رهه‌مده‌هێنێت.
ماری لویز لوكزكۆڤسكی رۆژی سێ شه‌ممه‌ی 17ی ئازار له‌سه‌ر ره‌چه‌ته‌ی پزیشكه‌كه‌ی ویستویه‌تی حه‌بی (نه‌خۆشی ئێسقای پێست- LUPUS)، هیدرۆكسی كلۆرۆكوین-ه‌كه‌ی پڕكاته‌وه، به‌ڵام ده‌رمانسازه‌كه پێی راگه‌یاندووه كه له ده‌رمانخانه‌كه‌یاندا نه‌ماوه.
ئه‌م ده‌رمانخانه بچكۆله‌یه له باكوری لیۆن له ویلایه‌تی میشیگان نه‌یتوانی ئه‌م ده‌رمانه بۆ لوكزكۆڤسكی دابینبكات، هه‌روه‌ك ئه‌و ژنه به رۆژنامه‌ی بزنس ئینسایده‌ر-ی وتووه له ساڵی 2010ه‌وه ئه‌و هیدرۆكسی كلۆرۆكوین به‌كارده‌هێنێت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی (ئێسقای پێست-LUPUS).
هایدرۆكلۆرۆكوین كه بۆ نه‌خۆشی (ئێسقای پێست) كه له كورده‌واریدا به ده‌رده گورگ ناسراوه و حه‌بی كلۆرۆكۆین كه بۆ نه‌خۆشی مه‌لاریا به‌كارهاتووه پێشتر، ئێستا له بازاره‌كانی جیهاندا گرانبووه چونكه به‌شی زۆری ده‌وڵه‌تان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه بۆ راگرتنی مردنی تووشبوانی كۆرۆنا ڤایرۆس ئه‌وه به‌كاریده‌هێنن.
له گه‌ری هه‌واڵه‌كانی شه‌وی 20ی ئازار له كه‌ناڵی سی بی ئێس، د. دیڤێد ئاجوس رایگه‌یاند كه هه‌ر یه‌ك له (هایدرۆكسی كلۆرۆكوین) و (كلۆرۆكۆین) دوو ده‌رمانی باشن كه له دوو رۆژی رابردوودا توانراوه به‌كاربهێنرێت و سوودی لێوه‌رگیرێت بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ڤایرۆس. وتیشی: "ده‌رمانه‌كه به‌دوو شێوه كاری خۆی ئه‌كات، یه‌كه‌م: رێ له‌گه‌شه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه ئه‌گرێت. دووه‌م: هه‌وكردنیش كه‌مده‌كاته‌وه"، كه دوو هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی كه دۆخی نه‌خۆشه‌كه باش بێت.
هه‌رچه‌ند هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی نه‌یسه‌لماندووه كه ئه‌م ده‌رمانه دێرینه كارده‌كات دژی كۆرۆنا ڤایرۆس به‌ڵام له‌سه‌رتاسه‌ری دنیا ماوه‌ی دوو رۆژه به‌كاردێت بۆ نه‌خۆشه‌كان.
دیدییه راولت یه‌كێك له‌توێژه‌ره‌وه‌كان كه شاره‌زایی ته‌واوی هه‌یه له بواری نه‌خۆشییه درمییه‌كان هه‌فته‌یه‌كه باس له‌وه‌ده‌كات كه هایدرۆكسی كلۆرۆكوین چاره‌سه‌رێكی به‌هێزه بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پێشتر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان-ی ئه‌مریكییه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه ره‌زامه‌ندبوون به به‌كارهێنانی ریمیسیڤیر كه چاره‌سه‌ر سه‌ره‌كی ئیبۆلا-یه. و چه‌ندین نه‌خۆشیش به‌مه چاره‌سه‌ركراوه.
ره‌زامه‌ندی ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان له‌سه‌ر هایدرۆكسی كلۆرۆكوین ده‌رگای گفتۆگۆی فراوانكردووه و دكتۆر ئاجوس له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌م ده‌رمانه هیوایه‌كی باششه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌گه‌ری مردنیان هه‌یه به‌تایبه‌تی به‌ته‌مه‌نه‌كان".
كۆرۆنا ڤایرۆس گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان و ئه‌توانن ببنه هۆی زیانگه‌یاندن به كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، له ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆس "سارس"ی ئاساییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه كه بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی "سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2" له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین، بۆیه هه‌ندێك سه‌رچاوه به ڤایرۆسی وۆهان ناویده‌بات.
سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌كه وڵاتی چین-ه. تا رۆژی 20ی ئادار له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا 252 هه‌زار و 712 كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و 10 هه‌زار و 818 كه‌سیش مردوون.