ژمارەی تووشبووان بەكۆرۆنا لەعیراق بەرز دەبێتەوە

عێراق 18/03/2020


چاودێر: وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئامارێكی نوێی تووشبووانی بەكۆرۆنا لەعیراق راگەیاند، كە بۆ 160 كەس بەرزبووەتەوە.

وەزارەتی تەندروشتی عیراق، رایگەیاندوە:" پشكنین بۆ نزیكەی 105 گومانلێكراو ئەنجامدراوە و دەركەوتووە شەش كەسیان توشبووی ڤایرۆسەكە بوون، كە پێنج كەسیان لە بەغدادن و كەسێكیان لە پارێزگای دیالەیە، بەوەش كۆی گشتی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 160كەس.

ئاماژەی بەوەشداوە:" حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای بەسرە تۆمار كرا، بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان لە عێراق بۆ 12 كەس بەرزبووەتەوە و 43 كەسیش چاكبوونەتەوە.