ئەمڕۆ و سبەینێ، مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەكرێت

ئابوری 18/03/2020

چاودێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەئەمڕۆ چوارشەممەوە، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی وەزارەتەكانی پێشمەرگە و دارایی دەكات. 
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەدیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، دراونەتە دەست چاودێر، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی ئاداری ٢٠٢٠ و سبەی پێنجشەممە، مووچەی دیوان و لیواكانی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی و ئابوورین خەرج دەكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیار بوو ڕۆژی یەكشەممەى رابردوو مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بكرێت، بەڵام بەپاساوی ئەو رێكارانەی بۆ خۆپاراستن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیرایە بەر و لەئەنجامی قەدەغەی هاتوچۆ، بەرپرسانی وەزارەتی دارایی رایانگەیاند كە دابەشكردنەكەیان دواخستووە.