جەنیفەر هاڵەر: هەستم كرد هەموومان زۆر بێچارەین بەرانبەر كۆرۆنا

ڕاپۆرت 17/03/2020

و. هاوكار فایەق
جەنیفەر هاڵەر ئەو كەسەی یەكەم ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنای لەسەر تاقیكرایەوە ئاوا باسی پڕۆسەكە دەكات:
لەدوای بڵاوبونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا كە سەرچاوەكەی لە چین سەریهەڵدا ، خۆشحاڵبوم بۆ یەكەمجار لەدوای 3 مانگ لەبڵاوبونەوەی نەخۆشییەكە بۆ یەكەمجار ڤاكسینی نەخۆشییەكە لەسەر مرۆڤێكی خۆبەخشی وەك من تاقیدەكرێـتەوە
جەنیفەر دەڵێت لەكاتی لێدانی ڤایرۆسەكە پزیشكەكە پێی گوتم ئیتر تۆش یەكێكی لەهەڵگرانی ڤایرۆسەكە و بەهیوایین بەهەمومان بتوانین بەرەنگاری ئەم نەخۆشییە ببینەوە و هەوڵ بدەین كەمترین زییان بەمرۆڤایەتی بگەیەنێت.
یەكەم ڕۆژ هەستی جەنیفەر چۆن بوو؟ 
كاتێك یەكەم ڕۆژ هەڵگری ڤایرۆسەكە بووم هەستمكرد هەڵامەتێكی ئاساییم گرتوە و تۆزێكیش بێتاقەت بووم هەر ئەوەندە بوو .
چۆن خۆت هەڵبژارد بۆ ئەم پرۆسەیە؟
كاتێك بانگەوازكرا لەكەناڵەكانی ڕاگەیاندن كە كێ ئامادەیەكە ڤاكسینەكەی لەسەر تاقیبكرێتەوە ، فۆڕمێك پڕبكاتەوە و دواتر ڕەزامەندی خۆی ڕابگەیەنێت بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە، ئیتر منیش هەر ئەوەم ئەنجامدا.
فۆرمەكەم پڕكردەوەو دواتر خۆم دەستنیشانكرد بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە چونكە هەستمكرد هەمومان زۆر بێچارەین بەرانبەر كۆرۆنا.
من 43 ساڵم و دایكی دوو منداڵم كاتێك بڕیارمدا ئەو كارە ئەنجام بدەم بیرم لەهیچ شتێك نەكردەوە تەنها ڕزگاركردنی مرۆڤەكان نەبێت، من خۆم ئامادەییم نیشاندابۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆسە یەو زۆر دڵخۆشم گەر بتوانم ژیانی مرۆڤەكان ڕزگار بكەم.
ئومێدم هەیە ژیانی مرۆڤەكان پێكەوە ڕزگار دەكەین ودانیشتوانی سەر زەویش دەگەڕێتەوەباری ئاسایی خۆی و هیوادارم مرۆڤەكانیش دەست بەژیانێكی نوێ بكەنەوەو جارێكیتر باشتر بیر لەژیان بكەنەوە بۆ ئەوەی هەمومان پێكەوە لەسەر زەوی بژین و پارێزگاری لەهەسارەكەمان بكەین .
پزیشكی تایبەت بەلێكۆڵینەوە و بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكە لە واشنتۆن لیسا جاكسۆن دەڵێت ئەو ڤاكسینەی بەرهەممان هێناوە ناوی (ئێم ئاڕ ئێن ئەی – 1273 ) یە و بۆ یەكەمجارە لەئەمریكا لەسەر مرۆڤێكی تەندروست تاقیدەكرێـەوە و بەهیواین ئەنجامێكی باشی هەبێت.