وەزارەتی تەندروستی خاوەن ئارایشتگاكان ئاگادار دەكاتەوە

تەندروستی 11/03/2020


چاودێر:
د.محمد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، رایگەیاند" بەمەبەستی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەموو ئارایشتگاكان لەئێستا داخراوان. هەر خاوەن ئارایشتگایەك پابەند نەبێت بەو بڕیارە و بەهەر جۆرێك سەرپێچی بكات وەك ناردنی كارمەند بۆ ماڵان ئەوا مۆڵەتەكەی لێ دەسەندرێتەوە و شوێنەكەی بەیەكجاری دادەخرێت.