چی ئه‌زانیت ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان پله‌ی گه‌رمی و كۆرۆنا ڤایرۆس!
لوقمان غه‌فوور
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه كه ڤایرۆسی كۆڤید ناینتین كه ئه‌بێته هۆی نه‌خۆشی كۆرۆنا خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه له‌و ناوچانه‌ی كه پله‌ی گه‌رمی خۆش و مامناوه‌ندیان هه‌یه. به‌ڵام زانایان ده‌ڵێن پێویسته خه‌ڵك له ته‌ڵه‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه دوركه‌وێته‌وه چونكه له‌زۆربه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای وه‌رزه‌كاندا به‌ته‌واوی ئه‌مه رووده‌دات هه‌روه‌ك تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی تری ئه‌نفلۆنزا.
رۆژنامه‌ی ی‌و ئێس توده‌ی ئه‌مڕۆ 11ی مارچ له راپۆرتێكدا كه پشتی به‌ستووه به توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی سه‌ن- یات سێن له گوانگیژۆ –ی پایته‌ختی كه‌رتی گواندۆنگ له باشوری چین، باس له چۆنێتی كاریگه‌ری پله‌ی گه‌رمی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات كه تا رۆژی 10ی مارچ، 4 هه‌زار و 293كه‌سی له‌جیهاندا كوشتووه و 117 هه‌زار و 769 كه‌سیش تووشبووه.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت:"به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی به‌شێوه‌كی فراوان له توانایدایه خێرایی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ڤایرۆسه‌كه زیادوكه‌م بكات".
توێژینه‌وه‌كه سه‌لماندویه‌تی، ڤایرۆسه‌كه ته‌واو هه‌سیاره بۆ پله‌ی گه‌رمی به‌رز، هه‌ربۆیه له‌و وڵاتانه‌ی گه‌رمن كه‌متر له‌توانایدایه بڵاوبێته‌وه. له كاتێكدا به‌پێچه‌وانه‌وه له‌و وڵاتانه‌ی پله‌ی گه‌رمیان له نێوان 2-8 پله‌ی سیلیزیدایه خێراتر له‌گه‌شه‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌دایه.
له‌ئه‌نجامی ئه‌وه رۆژنامه‌كه پێیوایه له‌و ناوچانه‌ی پله‌ی گه‌رمیان مامناوه‌نده گرتنه‌به‌ری رێوشێنی توندتر، زیاتر پێویسته.
زۆربه‌ی حكومه‌ته‌كان و لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كانی ده‌وڵه‌تان پشت ده‌به‌ستن به‌وه‌ی كه كۆرۆنا ڤایرۆس له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیدا چالاكی كه‌متر ده‌بێته‌وه، كه ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حاڵی زۆربه‌ی ڤایرۆسه‌كانه كه ده‌بنه هۆی ئه‌نفلۆنزا.
وێرای ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی فراوانتر و وردتری كۆمه‌ڵێك توێژه‌ری ئه‌مریكی له‌نێویاندا مارك لیبیسیتچ، زانای ئه‌پێدیمیالۆژی، له هارڤارد بۆ ته‌ندروستی گشتی، ئاشكرایان كردووه كه كرۆنا ڤایرۆس (كۆڤید ناینتین) نه‌ك بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ڵكو گه‌شه‌كردنی خێراتره له‌و ناوچانه‌ی كه شێدارن و سارد و ئه‌و شوێنانه‌ش كه وشك و ساردن. و ناوچه‌ی گوانشی ژووان له باشور چین و سه‌نگاپۆره-ی به نموونه وه‌رگرتووه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی تری زانكۆی میشیگان بۆ ته‌ندروستی گستی كه رۆژی 9ی مارچ له رۆژنامه‌ی میشیگان ده‌یلی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ریخستووه كه پله‌ی گه‌رمی چه‌ند به‌رزیش بێت ئه‌گه‌ر رێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كان توند نه‌بێت، نابێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكی ڤایرۆسه‌كه، توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت:"به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له مانگه‌كانی ئه‌پرل و مه‌ی له‌نیوه‌ی باكور گۆی زه‌وی نابێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان ئه‌گه‌ر رێوشوێنی توندی ته‌ندروستی گشتی به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه نه‌گیرێته‌به‌ر".
هه‌رچی توێژینه‌وه‌كه‌ی زانكۆی سه‌ن- یات سێن-ه له گوانگیژۆ، 400 شار و شارۆچكه‌ی چین-ی وه‌رگرتووه له نێوان 20 جێنیوه‌ری بۆ 20 فێبریوه‌ری كه گه‌رمه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بوو له چین ده‌ركه‌وتووه تا 8.72 پله‌ی سیلیزی ڤایرۆسه‌كه زۆر زۆر چالاكه و له‌نێوان 8 بۆ 10 پله چالاكی كه‌مده‌بێته‌وه.
به‌پێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پله‌ی گه‌رمی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ده‌رده جیهانییه‌كه و تا پله‌ی گه‌رمی به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه بڕوات توانای خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه لاواز ده‌بێت.
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن زه‌ركێت یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی نه‌خۆشییه درمه‌كان له زانكۆی ئه‌مریكی له به‌یرۆت بۆ زه رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست نوسیویه‌تی، ده‌شێت كه كه‌شی گه‌رم و شێ‌دار دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌متر جێگیر بكات به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له دوو مانگی رابردوودا كراون. كه ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكه له زۆربه‌ی نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كاندا هه‌یه.
به‌ڵام مایك رایان به‌رێوه‌به‌ری ته‌نفیزی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێیوایه هیوایه‌كی درۆینه هه‌ڵه‌چنین ئه‌گه‌ر پێمانوابێت ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك ئه‌نفلۆنزا وابێت و له هاویندا كۆتایی بێت بێئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزینه‌وه