نرخی نەوت بەرزبوەوە

ئابوری 11/03/2020

چاودێر
بەبەراورد بەچەند رۆژی رابردوو، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی و هەر بەرمیلێك لەسەرو 38 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی ئاداری 2020، نرخی بەرمیلێك نەوت لەجۆری برێنت، بە 38 دۆلار و 18 سەنتە، لەكاتێكدا بەیانی دوێنێ سێشەممە، بە 37 دۆلار و 10 سەنت بوو.
هاوكات، لەئێستادا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی لەبازاڕەكانی جیهان، بە 34 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لەكاتێكدا بەیانی دوێنێ بە 33 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.