ڤیدیۆ: ئەم کارانە جێبەجێ بکە لە کۆرۆنا بە دوور ئەبیت

تەندروستی 09/03/2020

ئەم کارانە جێبەجێ بکە لە کۆرۆنا بە دوور ئەبیت


هەموو بەیانیەك بەم تەکنیکە خانەکانی لەشت بەهێزبکە

ڕاهێنەری دەروونی/ عەبدوڵا تۆفیق

پاش خەوێکی باشی ٧ تا ٩ کاتژمێری لەش و دەروون شانبەشانی یەکتر بەلانسێكی باش بۆ ڕۆژێکی نوێ دروست دەکەن. ئەوەی تۆش لەسەرتە ئەوەیە کە بەئاگایانە بە گشت خانەکانی لەشت بڵێی کە هەموویان خۆیان بۆ بەرگری ئامادە بکەن، هەر وەك چۆن فەوجێکی سەربازی خۆیان بۆ بەرگریکردن ئامادەدەکەن. خانەکانی لەش زیرەکن لە گوێگرتن لە سەرۆکەکەیان کە ئەویش تۆیت، بۆیە دەکەونە ئامادەباشیەوە و هەر مادەیەکی خراپ لێیان نزیکببێتەوە لەناوی دەبەن. هەموو بەیانیەك ئەوە ببینە کە تۆ چۆن لە بارێکی هێمندا لە گەڵ خانەکانی لەشی خۆتا قسەدەکەیت و ئەوانیش بەوپەڕی هۆشیاریەوە گوێت لێدەگرن. ئەم ڕاهێنانە توانای بەرگری لەشت زیاتر دەکات و خۆشت درك بەوە دەکەیت کە تۆ دەتوانی زۆرشت بەکیت بۆ ئەوەی لە هەموو ڕووەکانەوە باشبیت، بە تەکنیکێکی زۆر ئاسان. چەند ڕۆژێك لەسەر یەك ئەمە تاقیبکەرەوەو هەست بکە کە تۆ باشر لە خۆت شارەزا دەبیت و لە هەمانکاتیشدا کاتدان بەخۆت گرنگی زیاتر دەبێ.
سەرکەوتوبن
ھاوڕێیان ئازیز ئێوەش کەسوکارتان تاگ بکەن
خودای گەورە ھەموولایەک بپارێزێت