ڤایرۆسی كۆرۆنا پەرە بەخۆی دەدات و جۆرێكی مەترسیداری پەیدابوە

ڕاپۆرت 09/03/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
لەسایەیی هەوڵەكانی وڵاتانی جیهان بۆ نەهێشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، لیكۆڵینەوەیەكی نوێی چین دەریخستوە لە ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا پەرەی بەخوەی داوە وجۆرێكی دیكەی مەترسیداری پەیدابوە بەگوێرەی راپۆرتی زانایانی چین لە ئێستادا دووجۆر ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە.
لێكۆڵینەوەكە لەلایەن چەند زانایەكی چینی لەقوتابخانەی زانستی ژیان لەزانكۆی پەكین و پەیمانگای باستێر لە شەنگهای ئەنجامدراوە، ئەو زانایانە گەیشتوەنەتە ئەو دەرئەنجامی لە ئێستادا جۆرێكی دیكە لەو ڤایرۆسە پەیدا بوە كە بە "ئێل" ناسراوە كە زۆر مەترسیدارە و جۆرێكی دیكەش هەیە بە ناوی " ئێس" كە مەترسی كەمترە.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە كە تۆڕی هەواڵەكانی فۆكس نیوز بڵاویكردوەتەوە 70% ڤایرۆسەكە لە جۆری مەترسیداری "ئێڵ"ە و 30% ڤایرۆسەكە لەجۆری "ئێس"ە.
لەقۆناغی یەكەمی دەركەوتنی نەخۆشیەكە لە شاری ووهان لەچین ڤایرۆسەكە لە جۆری "ئێڵ" بوو بەڵام پاش مانگێك ئەو ڤایرۆسە كەمی كرد.
تۆێژەران پێیان وایە هەوڵەكانی مرۆڤ فشاری لەسەر كۆرۆنای جۆری "ئێڵ" درووستكردبێت كە ڤایرۆسێكی زۆر مەترسیداری شەرانگێزە و زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە.
لەلایەكی دیكەوە تۆێژەران پێیان وایە ڤایرۆسی كۆرۆنای جۆری "ئێس" لە رووی پەرەپێدانەوە بەتەمەن ترو كۆنترە لە "ئێل" بەڵام كەمتر مەترسیدارە.
هەرچەندە ڤایرۆسی كۆرۆنای جۆری "ئێڵ" بە رێژەی 70% بڵاوترە بەڵام ڤایرۆسی جۆری "ئێس" كۆنترە .
لەكۆتاییدا تۆێژەران گەیشتونەتە ئەو دەرئەنجامی پێویستە لێكۆڵینەوەی خێرا و گشتگیر ئەنجامبدرێت بۆ داتا جینی و پەتایەكان وتۆماری داتاكان بۆ نیشانەكانی نەخۆشیەكە بكرێت كە دووچاری پەتای كۆرۆنا هاتوون .چونكە ئەو داتایانەی لەبەردەستدان سەبارەت بەنەخۆشییەكە زۆر كەمە. 
ڤایرۆسی كۆرۆنا بوەتە كێشەیەكی نێودەوڵەتی و ترس و دڵەراوكێی لەلای وڵاتانی جیهان درووستكردوە چونكە تا ئێستا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە زیاتر لە 100هەزار كەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون كە زۆربەیان لە وڵاتی چین ە هەروەك ڤایرۆسەكە بوەتە هۆی گیان لەدەستدان چەند هەزار كەسێك لە وڵاتانی جیهان.
سكای نیوز.