نرخی نەوت لەبازارەكاندا 30% دادەبەزێت
پاش ئەوەی عەرەبستانی سعودیە نرخی فەرمی نەوتی خاوی دابەزاندلەلایەك وبەهۆی زیادكردنی بەرهەم هێنانی نەوت لەمانگی رابردوودا لەلایەكی دیكەوە، ئەمرۆ دووشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەكی چاوەروان نەكراو دابەزی و بە رێژەی 30% هاتەخوارەوە
نرخی نەوت بەرێژەی 1/3 دابەزی پاش ئەوەی رووسیا پێشنیازێكی ئۆپیكی رەتكردەوە سەبارەت بە كەمكردنەوەی رێژەی بەرهەم هێنانی نەوت.
ئەمرۆ نرخی نەوتی خاوی برنت نزیكەی 12.23 دۆلار دابەزی و نرخی یەك بەرمیل نەوت دابەزی بۆ 33.04 دۆلار كە بەنزمترین نرخ دادەنرێت لە مانگی شوباتی ساڵی 2016 ەوە. پێشبینیش دەكرێت نرخی نەوتی خاوی برنت گەورەترین دابەزین بەخوەوە ببینێت ونرخی دابەزێت بۆ پێش ساڵی 1991.
هاوكات نرخی نەوتی خاوی تیكساس نزیكەی 11.88دۆلار دابەزی كە دەكاتە نزیكەی 29% ونرخی یەك بەرمیل نەوت لە بازارەكاندا گەیشتوەتە 29.40 دۆلار ودوێنێش نزمترین ئاستی تۆماركرد و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تیكساس گەیشتە 27.34 دۆلار كە بەكەمترین نرخ دادەنرێت لەدوای ساڵی 2016 ەوە.
لەبەر یەكهەلۆشانەوەی گرووپی ئۆپیك و چەند وڵاتێكی سەربەخۆی وەكو رووسیا كەماوەی 3 ساڵە هاوكاری یەكتردەكەن بەمەبەستی پاراستنی نرخی نەوت و دانەبەزینی لەبازارەكاندا بەهۆی هەرەشەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناو كاریگەریەكانی لەسەر ئابوری وڵات بوەتە مایەیی دابەزینی نرخی نەوت لەبازارەكاندا.