گەورەترین رێژەی مردن بە كۆرۆنا لە ئەمریكا تۆماردەكرێت

ڕاپۆرت 08/03/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی 
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەرزترین ئاستی مردنی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تۆماركراوە بەراورد بە ژمارەی قوربانیان و رێژەی توشبون بەو نەخۆشیە لە وڵاتانی دیكەدا.
تۆڕی هەواڵەكانی " ئەمریكا ئۆن لاین" بڵاویكردوەتەوە 5.4% لەو كەسانەی كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتوون لە ئەمریكا گیانیان لەدەستداوە 
بەگوێرەی سەرچاوەكە ئەوە گەورەترین رێژەیە بەراورد بەو رێژەیەی كە رێكخراوی تەندروستی سەرەكی بڵاویكردوەتەوە كە بریتیە لە 3.4% هەروەها بەراورد بە وڵاتی چین كە رێژەی 3.7% تۆماركراوە كە شوێنی سەرهەڵدانی نەخۆشیەكەیە.
ماڵپەری ئەمریكا ئۆن لاین بڵاویكردوەتەوە ئەو تێكڕایە مانای ئەوە نیە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر مەترسیدارە لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ،بەڵكو پسپۆران ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگرێتەوە كە ئەمریكا تاقیكردنەوەی سنورداری لە وڵاتەدا ئەنجامداوە.
لەچەند هەفتەی رابردوودا لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا تاقیكردنەوەی فراوان وبەربڵاو ئەنجام نەدراوە گوایە سەنتەری كۆنترۆلكردنی نەخۆشیەكان و خۆپاراستن ریوشوێن و پێوەری توندی داناوە لەبەردەم تاقیگە و مەڵبەندە تەندرووستیەكان كە كاریان ئەنجامدانی ئەو ئەركانەیە.
تا رۆژی چوارشەممەی رابردوو دەزگا تەندروستیەكانی ئەمریكا تەنها پشكنینیان بۆ ئەو كەسانە كردوە كە گومانی توشبونیان لێكراوە یاخوود ئەو كەسانەی كە سەردانی ئەو وڵاتانەیان كردوە كە نەخۆشییەكەی تێیدا بڵاًبوەتەوە.
چاودێرانی تەندروستی ئاشكرایان كردوە هەركاتێك پشكنین بۆ ئەوكەسانە بكرێت كەنیشانە سووكەكانی نەخۆشیەكەیان لێدەركەوتوە ئەوا رێژەی مردن بەهۆی ڤایرۆسەكەوە دادەبزێت و كەمدەبێتەوە. 
سكای نیوز