لەسلێمانی یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە تۆمار كرا

تەندروستی 04/03/2020

چاودێر:

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند : یەكەم توشبوو بە  ڤایرۆسی كۆرۆنا لە  هەرێمی كوردستان  گیانی لە دەستدا، كە مامۆستایەكی ئاینیە لە شاری سلێمانیە و تەمەنی 70 ساڵە.

بەپێ سەرچاوەكان، ئەو مامۆستا ئاینیە ماوەی دە ڕۆژە لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە  و لەماڵەكەی خۆیدا شاردویانەتەوە  نەنێدراوەتە كەرەنتینە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە تەنها  شەش حاڵەتی توشبون بە كۆرۆنا لەسلێمانی تۆماركرابوو، بەڵام سەر لەبەیانی ئەمرۆ یەكێك لەو توشبوانە گیانی لەدەستدا كە مامۆستایی ئاینیە.

وێنەی مامۆستا ڕەشید عەبدولڕەحمان، وتاربێژی مزگەوتی مەحوی لە سلێمانی کە ئەمڕۆ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.