ڕۆمانی پاش تاریکی مۆراکامی بڵاوکرایەوە
ڕۆمانی پاش تاریکی مۆراکامی بڵاوکرایەوە
ئا:رەخنەی چاودێر
هاروکی مۆراکامی ڕۆمان نوسێکی ژاپۆنییەو یەکێک لە پاڵێوراوە کانی چەندساڵ لەسەر یەکی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتەو تایبەتمەندی چیرۆک و ڕۆمانەکانی هەمیشە ونبوون و یادەوەریە.. ڕۆمانی پاش تاریکی ڕۆمانێکی مۆراکامییەو بەوەرگێڕانی هەڵۆ فەریق کراوە بەکوردی و ناوەندی ڕەهەند چاپو بڵاوی کردوەتەوە.
وەرگێڕی ڕۆمانەکە هەڵۆفەریق دەربارەی ڕۆمانەکە دەڵێ: ئەم ڕۆمانە تا ڕادەی بێزار بوون تاریکە. تاریکی بەو مانایە نا کە ڕوداوەکان بە شەو ڕوودەدەن. بەڵکو بەو مانایەی کە گێڕەرەوە ڕۆدەچێتە نا وخەون و بیرکردنەوە و زەینی کاراکتەرەکانەوە. هەریەک لەو جێگەیانەشمان بە شوێنێکی تاریک پیشان دەدات.
ئەم کتێبە ئێستا لە کتێبفرۆشییەکان دەستدەکەوێت.