توركیا سەدان هەزار كۆچبەر رەوانەی وڵاتانی ئەوروپا دەكات

ڕاپۆرت 01/03/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
رۆژی شەممە پۆلیسی یۆنان بەگازی فرمێسك رێژ روبەڕوی ئەو سەدان كۆچبەرە بوەوە كە لەنزیك سنوری وڵاتەكەی لەگەڵ توركیا كۆببونەوە.
حكومەتی یۆنان توركیای بەوە تۆمەتباركرد كە هێرشێكی رێكخراو ئەنجامدەدات بۆ رەوانەكردنی كۆچبەران بۆ سنوری وڵاتەكەی 
 تەئكیدیشی كردەوە سوورن لەسەر دوورخستنەوەی ئەو كۆچبەرانە.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئەنقەرە رایگەیاند: لە ئێستا بەدواوە رێگە لەوسەدان هەزار كۆچبەرە ناگرن بۆ گەیشتن بە ئەوروپا،بریارەكەی ئەنقەرە لەدژی هێرشێكی ئاسمانی هات بۆ سەر سوپای وڵاتەكەی لەناوچەی ئەدلب لە سوریا كە بەهۆی هێرشەكەوە 33 سەربازی توركیا كوژران. 
پاش بریارەكەی توركیا بۆ رێگەخۆشكردن بۆ كۆچبەران سەدان كۆچبەر بەرەو سنوری ووشكانی و دەریایی یۆنان بەرێككەوتن.
ساڵانی 2015 و 2016 یۆنان دەروازەی سەرەكی سەدان هەزار پەناهەندە بوون بەمەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا ،بەڵام حكومەتی یۆنان تەئكیدی كردەوە رێگە بە كۆچبەران نادەن بێنە ناو خاكی وڵاتەكەیانەوە.
لەوبارەیەوە میخائیلس كریسوهویدیس وەزیری ئاسایشی گشتی یۆنان رایگەیاند: كۆچبەران بەخواستی خۆیان نەهاتوون بەڵكوو ئەو توركیایە رەوانەیان دەكات و بەكاریان دەهێنێت.
لەلایەكی دیكەوە ستلیۆس بیساس وتەبێژی حكومەتی یۆنان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: یۆنان رووبەروی هەوڵێكی رێكخراو وبەكۆمەڵ و نایاسایی دەبێتەوە كە هەوڵی بەزاندنی سنوری وڵاتەكەی دەدات و رووبەروی ئەو هەوڵە بوەتەوە وەكو ئاماژەیەك بۆ هاتنی كۆچبەرانی بەكۆمەڵ كە رویان كردوەتە یۆنان.
لەبەرامبەردا مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لەتویتێكیدا لە تویتەر وەڵامی تۆمەتەكانی یۆنانی دایەوە وێنەی سەدان كۆچبەری بڵاوكردبوەكە لەدەرەوەی سنوری یۆنان دانیشتون ورایگەیاند: تەماشاكەن كێ ئامۆژگاریمان دەكات لەبارەی یاسای نێودەوڵەتیەوە و بەگازی فرمێسك رێژ هێرش دەكەنە سەر هەزاران كەسی بێ تاوان لە دەروازەی وڵاتەكەیان.
وتیشی ئێمە رێكە لەو كەسانە ناگرین كە دەیانەوێت لەوڵاتەكەمان بچنە دەرەوە بەڵام پێویستە یۆنان وەكو مرۆڤ مامەڵەیان لەگەڵدا بكات.
هەڵۆێستی ئەوروپا.
سەبارەت بە هەڵوێستی ئەوروپا،یەكێتی ئەوروپا بڵاویكردەوە پشتیوانی لە هەڵوێستی یۆنان و بولگاریا دەكەن وكاریش دەكەن بۆ ئارام كردنەوەی ئەنقەرە.و پرسە وسەرەخۆشی خۆیان بەتوركیا راگەیاند لەبەرمبەر كوژرانی سەربازەكانی لە ئەدلب.
هەروەك یەكێتی ئەوروپا ئامادەی خۆشی دەربری بۆ پێشكەش كردنی یارمەتیە مرۆییەكان.

رۆژی شەممە رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا رایگەیاند: نزیكەی 18 هەزار كۆچبەرسنوری توركیای بەجێهێشتوەو بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بەرێككەوتون بەڵام هیچ بەڵگەیەكی لەبارەی ئەو ژمارەیەوە نەخستە روو.
رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی بڵاویكردەوە نزیكەی 13 هەزار كۆچبەر لەسنوری یۆنان كۆبونەتەوە ولەگەڵ خۆرئاوابوون لە شارەكانی توركیا چەندین ئۆتۆمبیلی نەفەر هەڵگر راوەستابوون بۆ گواستنەوەی ئەو كەسانەی كە دەیانویست بەرەو سنوری یۆنان بەرێبككەون. 
بەرپرسێكی حكومەتی یۆنان بڵاویكردەوە نزیكەی 3 هەزار كۆچبەر لەدیوی سنوری توركیا ولەنزیك شاری كاستانی كۆبونەوەتەوە 
لەلایەكی دیكەوە فەرماندەی پاسەوانی سنوری یۆنان رایگەیاند: هێزەكانی سنوری توركیا بۆمبی فرمێسك رێژیان بەكارهێناوەو لەسەری بەتوركی نوسراوە هەوڵیكی توند بەكاردەهێنین بۆ پاراستنی سنورەكانمان بەرووی ئەم شەپۆلە كۆچبەرانەدا.