بەناوی كۆرۆناوە دزی دەكرێت

تەندروستی 29/02/2020


بەپێی هەندێك زانیاری ژمارەیەك تیمی ساختەكار دروستبون سەردانی ماڵان دەكەن بۆ پشكنینی كۆرۆنا، بەڵام خاوەن ماڵ بێهۆش دەكەن و دزی دەكەن.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی وەزارەتی تەندروستی هۆشداری داوەتە هاوڵاتیان كە هیچ تیمێكی پزیشكی تایبەت نەكراوە بۆ سەردانی ماڵان بەبێ پرس و داواكاری بۆیە پێویستە هاوڵاتیان وریابن.