ئەوانەی لە ئێران بەنهێنی دەگەڕێنەوە دەستگیردەكرێن

تەندروستی 29/02/2020


حكومەتی هەرێم كوردستان رێوشوێنی توندی دژی كۆرۆنا گرتەبەر.
بەپێی زانیارییەكان بە هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتەكانی تەندروستی وناوخۆ رێوشوێنەكان توندكراونەتەوە، زانیاری لەسەر ئەو كەسانە كۆدەكرێتەوە كە بە نهێنی لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە هەرێم.
سەرچاوەیەك گوتی: هێزە ئەمنیەكان ئەو كەسانە دەستگیردەكەن و دەیانبەن بۆ ئەوەی بخرێنەژێر چاودێریەوە تاكو دوو هەفتە.
بەشێك لە هاوڵاتیان لە ئێرانەوە بە نهێنی دەگەڕێنەوە دور لە دەروازە فەڕمییەكان بۆ خۆلادان لە رێوشوێنەكان و چونیان بۆ ژێر چاودێریەوە.