لە هەرێم پشكنینی 9 گومانلێكراوی كۆرۆنا پاك دەرچوو

تەندروستی 29/02/2020

وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد لە هەرێم پشكنین بۆ 12 گومانلێكراوی توشبونی كۆرۆنا كراوە، نۆ لەوان پشكنینەكەیان پاك دەرچووە، توشی كۆرۆنا نەبوون.
سامان بەرزنجی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئەوانەی دیكەش پشكنینەكەیان لەو چەند رۆژەدا دەردەچێت.
گوتیشی: تا ئێستا توشبوی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوە.