نرخی دۆلار و تمەن دابەزی

ئابوری 26/02/2020

چاودێر
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەهەرێمی كوردستان، نرخی دۆلاری ئەمریكی و تمەنی ئێرانی، بەبەراورد بەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان، لەئێوارەی دوێنێ سێشەممەدا، بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزى.

 
 ئەمەش نرخی دراوە جیهانییەكانە...

100 دۆلار بە 120 هەزار و 450 دینارە
100 یۆرۆ بە 130 هەزار دینارە
100 پاوەند بە 154 هەزار و 500 دینارە
100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 8 هەزار و 100 دینارە
100 لیرەی توركی بە 19 هەزار و 750 دینارە

هاوكات ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان لەهەرێمدا، 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 120 هەزار و 600 دیناری عێراقی و 100 هەزار تمەنی ئێرانیش، بە 8 هەزار و 250 دینار بوو.