دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری راگیرا

کوردستان 26/02/2020

چاودێر
بەمەبەستی خۆپارێزی بەرانبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری تا كاتێكی نادیار راگرت..
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ی شوبات، لە راگەیەندراوێكدا، ئاشكرایكرد، بۆ پارێزگاریكردن لەتەندروستی هاووڵاتییان و لەچوارچێوەی رێنماییە گشتییەكانی تەندروستیدا، بەرێوەبەرایەتیمان بە باشی دەزانێت تاقیكردنەوەكانی تیۆری و پراكتیكی مۆڵەتی شۆفێری رابگرێت تا كاتێكی تر.
هاوكات ئاماژەی بەوەشكردووە، داوا لەنووسینگەكانی فێركردنی شۆفێری كراوە وانە تیۆرییەكانی ناو هۆڵەكان رابگرن و بۆ كاتی دەست پێكردنەوە خۆمان فێرخوازان ئاگادار دەكەینەوە.