بەهۆی مەترسی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كافریاكانی كەلار دادەخرێن

کوردستان 25/02/2020

بۆ رێگیركردن لە بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا قایمقامیەتی قەزای كەلار، بڕیاری داخستنی سەرجەم كافتریاكانی دەركرد.

قایمقامیەتی قەزای كەلار، لە راگەیەنراوێكیدا ئاشكرایدەكات، بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بریاری داخستنی سەرجەم كافتریایەكانی سنوری قەزای كەلارو ناحیەكانی بۆ ماوەیەكی نادیار دەركرد .

لە راگەیەنراوەكەدا جەخت لەوەیش كراوەتەوە، بڕیارەكە هەر ئەم شەو دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە پێویستە سەرجەم كافتریاكان بەم بڕیارەوە پابەندبن.