پشكنینی دوو گومانلێكراوەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی نەرێنی بون

کوردستان 25/02/2020

دوای ئەوەی دوو كەس بە گومانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی پشكنینیان بۆ كرا، هەر دوو كەسەكە بە دوربون لەو نەخۆشییە
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، لە راگەیەنراوێكیدا ئاشكرایدەكات، دوا ئەوەی دوو گومانلێكراو هەبون‌و نیشانەكانیان نزیكبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دوای دو رۆژ لەژێر چاودێریدا ئەنجامەكانیان نەرێنی دەرچون، واتە ئەنجامەكان پێمان دەڵێن توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.
تەندروستی سلێمانی، دەڵێت "لێرەوە دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان لەگەڵتانین لەگەڵمان بن‌و متمانەمان پێ بكە".