ئێرانیە توشبووەكە بە كۆرۆنا لە نەجەفەوە رەوانەی ئێران كرایەوە

کوردستان 25/02/2020

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەجەف ئاشكرایكرد ئەو كەسە ئێرانییەی لە نەجەف وەك توشبوی كۆرۆنا تۆماركرا رەوانەی ئێران كرایەوە.
راشیگەیاند بەهاوكاری رێكخراوی تەندروستی جیهانی و كونسوڵخانەی ئێران ئەو كەسە رەوانەی ئێران كراوەتەوە.
دوێنێ وەزارەتی تەندروستی عیراق یەكەم توشبوی بە كۆرۆنا لە عیراق لە نەجەف راگەیاند كە كەسێكی ئێرانییە.