عیراق بۆ نێوخۆ دەمامك بەرهەمدەهێنێت

کوردستان 25/02/2020

 وەزیری پیشەسازی و كانزاكانی عێراق گوتی: ڕۆژانە دەتوانن لە كارگەی جلوبەرگی موسڵ ٣٠ هەزار دەمامك بۆ ناوخۆ بەرهەم بهێنن كە سەر بە كۆمپانیای گشتی پیشەسازی و خوری و چەرمە.

عەبدوڵڵا جبوری،  گوتیشی: بەم نزیكانە دەست دەكەن بە بازاڕكردنی دەمامكەكان و دابەشكردنیان بەسەر نەخۆشخانە و شوێنە بازرگانییەكان بە نرخێكی گونجاو.
راشیگەیاند ئەو هەنگاوەش دوای كەمبوونەوەی دەمامك و گرانكردنی دێت لە بازاڕەكان لە ترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.