هەرێمی كوردستان رێگا بە هاتنە ناوەوەی بارهەڵگرەكان لە دەروازە سنوریەكانی ئێرانەوە دەدات

کوردستان 25/02/2020

سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی گوتی ''بڕیاری هاتنە ناوەوەی سوتەمەنی و كاڵا خۆراكیەكان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەچێتە بواره جێ بەجێكردنەوە''.
سیروان محەمەد، سەرۆكه ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی  گوتیشی "دوایی پەیوەندیمان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی كە لەشاری هەولێرە لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەشداربووە، پێراگەیاندین بڕیاردراوە سەرجەم  تانكەرە سوتەمەنیەكان و بارهەڵگرە  كاڵا خۆراكیەكان لە دەروازە سنورییەكانەوە  بێنە ناو هەرێمی كوردستانەوە".
ئەوبڕیارە تا ٢/٢٨ بەردەوام دەبێت و لەدواتردا بڕیاری پێویست دەدرێت.