فڕۆكەیەكی توركی لە ترسی كۆرۆنا بە ناچاری لە ئەنقەرە نیشتەوە

کوردستان 25/02/2020


فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی توركی كە لە شاری تارانی پایتەختی ئێرانەوە بەرەو فڕۆكەخانەی ئەستەنبوڵ كەوتبووە ڕێ، بە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناو فڕۆكەكەدا، بە ناچاری فڕۆكەكە لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیا نیشتەوە. دواتر لە فڕۆكەخانەی ئیسەنبوڵ لە ئەنقەرە باری نائاسایی ڕاگەیەندرا.
بە پێی زانیارییەكانی میدیاكانی توركیا نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە یەكێك لە سەرنشینەكانی ناو فڕۆكەكەدا بەدی كراوە و بەو هۆیەوە دەستەی فڕۆكەوانی فڕۆكەكە بڕیاریانداوە بەپەلە فڕۆكەكە لە ئەنقەرە بنیشێتەوە. 
ژمارەیەكی زۆر لە تیمە پزیشكییەكان ڕەوانەی فڕۆكەخانەكە كران بۆ ئەوەی پشكنین بۆ سەرجەم گەشتیارەكانی ناو فڕۆكەكە بكەن.