قاسم سولەیمانی ڕێگری كردوە لەهەڵاتنی ئەسەد بۆ ڕوسیا

جیهان 25/02/2020


سەرۆكی پێشووی دەزگای نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارە ئایینییەكانی سەر بە فەیلەقی قودسی ئێرانی عەمید حەسەن پلارێك ڕایگەیاند فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس قاسم سولەیمانی، لەسەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ لەسوریا رێگری لە دەست لەكاركێشانەوە و هەڵاتنی سەرۆكی رژێمی سووریا بەشار ئەسەد كرد".
پلارێك، لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فارس گوتی: "قاسم سولەیمانی، بە تەنها بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی سووریا دەبووەوە و سووریای رزگاركرد تەنانەت بەشار ئەسەد وایلێهات ببێتە پەنابەر و وڵاتەكەی بەجێ بهێڵێت، سولەیمانی گوتوبووی تاكە رێگە بۆ سەركەوتن بەرگریكردنە، پەنا بە خوا سەردەكەوین'، بەرگری كرد و سەركەوت
فەرماندەی سوپای پاسداران گولعەلی بابایی لە كتێبی "پەیامی ماسییەكان" لە زاری حوسێن هەمەدانی، كە یەكێكە لەو فەرماندە سەربازییانەی كە لە سووریا گیانی لەدەستداوە نوسیویەتی: ئەو شەوە دۆخەكە زۆر ئاڵۆز بوو ئەسەد لەو بڕوایەدا بوو كە كاری كۆتایی پێهاتووە بە دوای ئەوەوە بوو پەنابەرێتە بەر وڵاتێكی وەكو رووسیا و داوای مافی پە نابەرێتی بكات ، بەڵام قاسم سولەیمانی ڕێگری لێكردوە و ناچاری كردوە كە بەرگری بكات.".